بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە گفتوگۆ تەلەفۆنیەکەدا فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، پشتگیریی حکوومه‌تی عێراقی بۆ گفتوگۆی راسته‌وخۆی نێوان وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی سعودیه و ئێران له به‌غدا دووپاتکرده‌وه و رایگه‌یاند، عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت له‌هه‌نگاوه‌کانی به‌مه‌به‌ستی ئاسانکاری بۆ گفتوگۆی نێوان هه‌ردوو وڵات.
لای خۆیەوە وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران باسی له دۆخی په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا و ئێران، هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستی ئێستای ئێران کرد له‌سه‌ر ئه‌و دانوستانانه‌ی که له ڤیه‌ننا له نێوان ئێران و وڵاتانی 1+5 ئه‌نجامدراون به‌تایبه‌ت دوای بڕیاری ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی بۆ چاودێری کردنی پرۆژه‌ی ئێران له‌م چوارچێوه‌یه‌دا.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌که، فوئاد حسێن خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ گفتوگۆ به‌رده‌وامه‌کانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و سعوودیه و جه‌ختی له‌سه‌ر ئیراده‌ی حکوومه‌تی عێراق کرده‌وه، به‌ئاراسته‌ی به‌رده‌وام بوون له ئاسانکاری کردنی گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆ له‌نێوان وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردوو وڵات له به‌غدا و بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانیان بۆ دۆخی ئاسایی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق راشیگه‌یاندووه، عێراق ئاماده‌یه به‌مه‌به‌ستی ئاسانکاری بۆ ئه‌و رێوشوێنانه بکات که تایبه‌ت به کردنه‌وه‌ی سنووره وشکانییه‌کان و هاتوچۆی سه‌ردانکه‌ران گیراونه‌ته‌به‌ر له میانی ئه‌نجامدانی مه‌راسیمی چله‌ی ئیمام حسێن.
له‌به‌رامبه‌ریشدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ستایشی رێوشوێنه‌کانی حکوومه‌تی عێراقی کرد بۆ ئاسانکاری دیالۆگ بۆ ناردنی زیاره‌تکارانی ئێرانی بۆ سعوودیه به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ڕێوڕه‌سمی حه‌جی ئه‌مساڵ، هیواشی خواست ڕێوڕه‌سمی حه‌ج به باشی ئه‌نجام بدرێت و به‌بێ هیچ کێشه‌یه‌ک بۆ زیاره‌تکارانی هه‌مو وڵاتانی ئیسلامی.
Your Comment