بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەدهەم بارزانى ئەندامی پێشووی سەركردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا هۆشداری دەدات کە بارودۆخی هەرێمی کوردستان لە بەردەم مەترسیدایە توڕەیی خەڵک گەیشتووەتە لووتكە.
دقى راگەیەنراوەکە:
بەناوی خوای گەورە
وەک هەموو لایەک ئاگادارن، نیگەرانی و تورەیی خەڵک لەنادادی و جیاوزای چینایەتی و گەندەڵی و گرانی بازار گەیشتۆتە لووتکە و دۆخەکە روو لە ئاڵۆزیەکە کە ئەوسەری دیار نییە، لەم سۆنگەیەوە، داوا دەکەم هەموو لایەنە بەشدارەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەخەمی نیگەرانیەکانی خەڵکەوە بن و شۆر ببنەوە بۆ ناو میللەت بۆ گوێگرتن لەخواستەکانی جەماوەر و ڕێکارەکانی چارەسەرکردن بگرنە بەر.
نیگەرانی و نەڕەزایەتی گەیشتۆتە ئاستێکی مەترسیداری پێوانەیی.
تەواوی بارۆدۆخی کوردستان لە بەردەم مەترسیدایە.
ئۆمێدوارم بەرپرسانە پەلەبکرێت تا ئەو درزە گەورەیەی کە لە نێوان دەسەڵات و جەماوەردا دروست بووە چارەسەر بکرێت و نەمێنێت تائاشتی کۆمەڵایەتی تێکنەچێت.
Your Comment