بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەبارەت بەپەیوەندییان لەگەڵ یەکێتی، مەحموود محەممەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "پێشکەوتنێک هەیە، لە بەردەوامی ئەو کۆبوونەوانەی کە دەکرێت و ئەو گفتوگۆیانەی کە لەگەڵ یەک بە راشکاویی دەیکەین، ئەمە هەوڵێکە بۆ دەرچوون لەو دۆخەی کە دروستبووە. هەوڵێکە بۆ رێگە دۆزینەوە کە چۆن ئەو کێشانەی هەن چارەسەر بکرێن".
دەربارەی وادەی بەستنی کۆنگرەی حیزبەکەشیان، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان وتویەتی: "کۆنگرە لە پاییزی ئەمساڵدا ئەنجام دەدرێت، زۆربەی ئامادەکارییەکانی بۆ ئەنجامدراوە، ئەوانەشی کە ماون لەم رۆژانەدا دەست پێدەکرێت بۆ ئەنجامدانیان".
Your Comment