بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 9/6/2022 به سه‌رپه‌رشتیی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و ئاماده‌بوونی جینین پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تیی سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و تیمی پسپۆڕی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌ر به یونامی، له سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان کۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو. کۆبوونه‌وه تایبه‌ت بوو به بابه‌تی ئاماده‌کاری بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی کوردستان و هه‌وڵدان بۆ له‌یه‌ک نزیککردنه‌وه‌ی بیروبۆچوونی لایه‌نه‌کان له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردن و کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان و ڕاپرسی و چه‌ندین بابه‌تی دیکه‌ی په‌یوه‌ندیدار به هه‌ڵبژاردنه‌وه".
هەروەها تیایدا هاتووە کە کۆبوونه‌وه به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه‌ی کرد که شه‌وی چوارشه‌ممه 8/6/2022 به درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کرایه سه‌ر هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان و زیانی گیانی و ماددی هاوڵاتیانی سڤیلی لێ که‌وته‌وه و ئه‌مه به هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی جدديی بۆ سه‌ر ئاسايش و سه‌قامگیریی عيراق لێکدرایه‌وه، له‌مباره‌یه‌وه داوا له حکوومه‌تی فیدڕاڵیی عێراق کرا که پێویسته کۆتایی به‌م ده‌ستدرێژییانه بهێنرێت و به هه‌ماهه‌نگی و هاوکاریی ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، هه‌وڵی جددی بۆ ڕێگری‌کردن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره هێرشانه بدات".
هه‌ر له کۆبوونه‌وه‌که‌دا سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سوپاسی هه‌وڵه‌کانی نوێنه‌ری تایبه‌تیی سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق و په‌رۆشییان بۆ دۆخی هه‌رێمی کوردستان و پرسی هه‌ڵبژاردنه‌کان کرد، هه‌روه‌ها سوپاسی ئاماده‌بوونی لایه‌نه سیاسییه‌کان و به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنیان بۆ داوه‌تنامه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم کرد.
دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه، سه‌رجه‌م ئاماده‌بووان کۆک بوون له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێکی سه‌رکه‌وتووانه به جۆرێک که به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی کوردستان و بره‌ودان به پرۆسه‌ی دیموکراسی له سه‌رووی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان بێت و سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم به‌رده‌وام بێت له هه‌وڵه‌کانی بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و گرفتانه‌ی له‌به‌رده‌م یاسای هه‌ڵبژاردندا ماون. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته کۆبوونه‌وه بڕیاری دا سکرتاریه‌تێک پێکبهێنرێت له سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ تیمی یۆنامی بۆ به‌دواداچوون و به‌رده‌وامیی هه‌وڵه‌کان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کان و تا ڕێککه‌وتی 1ی ته‌مووزی 2022 ڕاپۆرتێک له‌مباره‌یه‌وه ئاماده بکات.
سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان هه‌وڵه‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمیان به‌رز نرخاند به‌مه‌به‌ستی له‌یه‌ک نزیکردنه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌کان و دووپاتیان کرده‌وه که له‌مباره‌یه‌وه پاڵپشتیی هه‌نگاوه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ده‌بن، هه‌روه‌ها سوپاسی هه‌وڵ و کۆششه‌کانی نوێنه‌ری تایبه‌تی سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیان کرد.
Your Comment