کوردستان24 لەگەڵ جەزیرەی قەتەری تۆڕێکی ھاوبەش پێکدەھێنن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى که‌ناڵى جه‌زیره‌ له ‌هه‌رێمى کوردستان ده‌بێته‌ به‌ڕێوه‌به‌رى که‌ناڵى کوردستان 24‌ و پێده‌چێت کوردستان 24 ببێته‌ تۆڕێکی میدیایی فراوان‌ و به‌زمانى عه‌ره‌بیش بکرێته‌وه‌.

کوردپرێس:

به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست شارپرێس که‌وتووه‌، نووسینگه‌ و ستۆدیۆکانى ئه‌و تۆڕه‌ میدیاییه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات ‌و هه‌ندێ وڵاتانى عه‌ره‌بى بەتایبەت لە قەتەر و لە ڕێگەی کەناڵی جەزیرەوە ده‌کرێنه‌وه‌ و گه‌شه‌ى زیاتریان پێده‌درێت ‌و به‌شێک له‌و میدیا سێبه‌رانه‌ى ئێستای نزیک لە مەسروور بارزانی ‌و پارتیش داده‌خرێن.

زانیاریه‌کانى شارپرێس باس له‌وه‌ده‌که‌ن، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى که‌ناڵى جه‌زیره‌ ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ى ئه‌حمه‌د زاوێته‌یی قبوڵ ناکات، که‌ وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌رى کوردستان 24 دیاری کراوه‌، به‌ڵام پێده‌چێت ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌کی هاوبه‌شى که‌ناڵى جه‌زیره ‌و کوردستان 24 و ئه‌حمه‌د زاوێته‌یی سەرپەرشتی ئەو پڕۆژەیە بکات لە کوردستان.

لەماوەی ڕابردوودا مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ھەوڵی توندوتۆڵ کردنی پەیوەندیەکانی دا و لەڕووی ئابووری ‌و وزەوە پەرەی بەپەیوەندی دوولایەنە و بەتایبەت پەیوەندی نێوان خۆی‌ و بنەماڵەی فەرمانڕەوای قەتەریدا، پێدەچێت ئەم ھەوڵەی فراوانکردنی کوردستان 24و میدیای نزیک لەخودی بارزانیش لەھەمان چوارچێوەدا بێت ‌و بەشێک بێت لە ڕێککەوتنە دوولایەنەکان.

News Code 6143

Your Comment

You are replying to: .
captcha