بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شەمعون شلیمون ئایشۆ، جێگری پارێزگاری دهوک لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: "قەیرانی بەنزین تەنها لە هەرێمی کوردستان نییە، بەڵکوو لە عێراق و هەموو جیهاندا هەیە، ئێمە چەند سەرچاوەیەکی هێنانی بەنزینمان هەبوو، بەڵام زۆربەیان نەماون".
ناوبراو وتیشی، "بەداخەوە بەهۆی دەستدرێژییەکی تیرۆرستییەوە بەشێک لە کارگەی کار لەکارکەوتووە بە شێوەیەک ئاستی بەرهەمهێنانی بەنزینی دابەزاندووە بۆ 25%، ئەوەش هۆکاری سەرەکی قەیرانی بەنزینە".
شەمعون شلیمون ئایشۆ باسی لەوەش کرد کە "ئەمڕۆ پەیوەندیمان بە کارگەی کارەوە کرد و وتیان بەشێکی کارگەکە چاککراوەتەوە و ئاستی بەرهەمهێنان دەگەیەننە 50%، هەفتەی داهاتووش زیاتر دەبێت".
ئاماژەی بەوەش دا کە "لەوانەیە هاوڵاتیان پرسیار بکەن بۆچی لە دەرەوە نایهێنن، بەنزین لە تورکیا گرانە، هەروەها ئەو بڕەش لە ئێرانەوە هاوردە دەکرێت کەمە، چوونکە ئێستا وەک جاران ڕێگە نادات بە هێنانی بەنزین".
Your Comment