سروە عەبدولواحید: دەسەڵاتی دادوەری ‌و دادگاكان لە هەرێم  نادەستورین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق وەڵامی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێم دەداتەوە كە رایگەیاندبوو، دادگای فیدراڵی عێراق نادەستورییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سروە عەبدولواحید لە تویتێكدا نووسیویەتی، "دادگای فیدراڵی بە جوانی ‌و ناشرینیەكانیەوە ئێوە دەنگتان لەسەردا، ئەنجومەنی نوێنەرانی پێشووش بە دوو لەسەر سێی ئەندامانی دەنگی پێدا، بەڵام دەسەڵاتی دادوەری‌ و دادگاكان لە هەرێم حزبی ‌و نادەستورین، ئەندامەكانیشی لەلایەن هەردوو حزبەوە دانراون.

شایانی باسە ڕۆژی شه‌ممه‌، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا دادگای‌ باڵای‌ فیدراڵی‌ عێراقی‌ به‌ ناده‌ستوری‌ وه‌سف كرد و ڕایگه‌یاند، دادگاكه‌ ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای نه‌وت‌ و گازی هه‌رێمی كوردستانی نییه‌.

News Code 6131

Your Comment

You are replying to: .
captcha