بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو 9-6-2022، لای سەرۆکی هەرێمی کوردستان لایەنە سیاسییە سەرەکییەکانی هەرێمی کوردستان بە بەشداریی جێنین پلاسخارت نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق؛ کۆبوونەوەیەکی دیکە دەکەن و قسە لەسەر خاڵە هاوبەشەکان دەکەن.
لەبارەی گرنگیی کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان، هێمن هەورامی گوتی، "کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان هاوکارێکی گرنگی پەرلەمانی کوردستان دەبێت، چوونکە لە هەشت مانگدا چەندین کۆبوونەوەی سەرۆکی فراکسیۆنەکان کرا، بەڵام نەگەیشتینە ئەوەی رێککەوتن بکرێت."
Your Comment