دڵنیام حزبەکەمان لە چوارچێوەی پەیڕەودا دەگەڕێتەوە سەر شاڕێی ڕاستەقینەی مام جەلال

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا یەکێتیی وەکوو «حزبەکەمان» ناوبرد و وتی دڵنیام حزبەکەمان لە هەڵە و کەم و کورتی و ئاڵنگارییەکانی لە چوارچێوەی پەیڕەودا دەخرێتەوە سەر شاڕێی ڕاستەقینەی مام جەلال.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لاهور شێخ جەنگى هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستا پەیامێکی بەبۆنەى ساڵیادى دامەزراندنى یەکێتییەوە بڵاو کردەوە و دەقى پەیامەكەبەمشێوەیە:

یادی دامەزراندنی حزبی شەهیدان لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و هەموو تێکۆشەران و ئەندام و کادرانی یەکێتیی پیرۆز دەکەم. دڵنیام کە یەکێتییە ڕاستەقینەکان، ئەوانەی پەرۆشی حزبی شەهیدان و حزبی ئازایەتی و هەڵوێستن، لە هەموو کەس زیاتر خەمی گۆڕانکارییانە، خەمی ئەوەیانە حزبەکەمان لە هەڵە و کەم و کورتی و ئاڵنگارییەکانی لە چوارچێوەی پەیڕەودا بخرێتەوە سەر شاڕێی ڕاستەقینەی حزبەکەی مام. هەر لەو پێناوەشدا کۆڵنادەین و بەردەوام دەبین لە خەبات و پاراستنی ناو و ناوبانگ و مێژووی پڕشکۆی یەکێتیی.

News Code 6110

Your Comment

You are replying to: .
captcha