لێکنزیکبوونەوەی حزبە کوردستانییەکان کاریگەریی لەسەر پەیوەندیی یەکێتی و چارچێوەی هەماهەنگی نابێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەخت دەکاتەوە لێکنزیکبوونەوەی حزبە کوردستانییەکان کاریگەریی لەسەر پەیوەندیی تۆکمەکەی یەکێتی و چارچێوەی هەماهەنگیی نابێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حسێن ئالی بە بەغداد ئەلیەومی وت: بە ئاوڕدانەوە لەوەی کە یەکێتی و چوارچێوەی هەماهەنگی دوو هاوبەشی بنەڕەتین لە پڕۆسەی سیاسیی عێراقدا، نزیکبوونەوەمان لە حزبە کوردستانییەکان نابێتە هۆی تێکدانی ئەم پەیوەندییە.

ئالی هیوای خواست حزبە شیعەکان بتوانن ناکۆکیی نێوانیان وەلابنێن.

News Code 6103

Your Comment

You are replying to: .
captcha