به‌بۆنه‌ى 47مین ساڵیادی دامەزراندنیه‌وه؛‌ مەسروور بارزانی پەیامێک ئاراستەی یەکێتی دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێكى پیرۆزبایی ساڵیادى دامه‌زراندنى یه‌كێتى ده‌كات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌بۆنه‌ى 47مین ساڵیادی دامەزراندنیه‌وه‌، مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم په‌یامێكى ئاراسته‌ى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان كردووه ‌و ڕایگه‌یاندووه‌، "پیرۆزبایی لە سەرکردایەتی ‌و ئەندام‌ و لایەنگرانی یەکێتی دەکەم ‌و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم لەپێناو خزمەتکردنی گەلی کوردستان".

مەسروور بارزانى له‌و په‌یامه‌دا ده‌ڵێت: "ئومێدەوارم یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وەک بەشدارێکی سەرەکی لە حکوومەتی هەرێم، لەگەڵ هێز و لایەنەکانی دیکەی کوردستان، پشتیوانی بەهێزی حکوومەت بن لەپێناو جێبەجێ کردنی کارنامەکەی، بۆ ئەوەی بتوانێت خزمەتێکی شایستەی خەڵکی کوردستان بکات".

له‌كۆتاییشدا وتویه‌تى: "لەم یادەدا، جەخت لە گرنگیی هەماهەنگی و کارکردنی لایەنە کوردستانییەکان دەکەینەوە بۆ داکۆکی کردن لە دەستکەوتە نیشتمانییەکان‌ و مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان".

News Code 6101

Your Comment

You are replying to: .
captcha