بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بارهگای بارزانی له راگهیهندراوێکدا بڵاویکردهوه، پێشنیوەڕۆی ڕۆژی هەینی 27ی ئایاری 2022 مەسعوود بارزانی و ئیمانویل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا، لە ڕێی تەلەفۆنەوە بارودۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان و پێشهاتە ئەمنییەکان و دەستوەردانی دەرەکیان لە کاروباری عێراق تاوتوێ کرد.
لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژه بهوهش کراوه: "هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا مهسعوود بارزانی بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆکی فەڕەنسا پیرۆزبایی لە ماکرۆن کرد.
هەروەها له راگهیهندراوهکهدا هاتووه، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەڕەنسا تەوەرێکی دیکهی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە بوو.
Your Comment