نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان: مەسروور بارزانی نەیگوتووە بەغدا بارمتە و دیلی تارانە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند مەسروور بارزانی لە داڤۆس نەیگوتووە بەغدا بارمتە و دیلی تارانە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش ئەوەی بەشێک لە ڤیدیۆی وتەکانی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم لەمیانی بەشداری کردنی لە پانێڵیک لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی داڤۆس بڵاو بوویەوە و بارزانی تیایدا دەڵێت «ئەم بێ سامانییە لە سیستەمی عێراقدا نیشان دەدات کە بەغدا ئێستا بارمتەی تارانە»، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند مەسروور بارزانی لە داڤۆس نەیگوتووە بەغدا بارمتە و دیلی تارانە. وەرگێڕەکان وتەکانی بەڕێوەبەری پانێلەکەیان تێکەڵی وتەکانی بارزانی کردووە.

News Code 6051

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha