بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گوندی بەشیر بە 12 کیلۆمەتر دەکەوێتە خوارووی شاری کەرکووکەوە سەر بە ناحیەی تازە و تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە شەڕ و پێکدادان لە نێوان چکدارانی داعش و هێزەکانی حەشدی شەعبی بەردەوامە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا دوو چەکداری داعش و هەروەها دوو جووتیاری خەڵکی ناوچەکە کوژراون.
سەبارەت بە هێرشەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کەتیبەی پاڵپشتی لیوای 16ی حەشدی شەعبی بڵاوی کردەوە کە ئێستا هێزەکانی حەشدی شەعبی لەگەڵ تیرۆریستانی داعش لە کەرتی بەشیر لە شەڕێکی قورسدان و زانیاری زیاتری نەخسووەتە روو.
سەرچاوە: باسنیووز
Your Comment