کوردپرێس:
پاش ئەوەی وێنەی هێرش کردنی چەند گەنجێک بۆ سەر پاسێکی گەستیاریی گەشتیارانی عەرەب لە هەولێر بڵاو کرایەوە پارێزگاى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، شه‌وی ڕابردوو "چه‌ند گه‌نجێک له‌شارى هه‌ولێر دوور له هه‌موو دابونه‌ریتێکى میواندۆستی، هێرشیان کردۆته سه‌ر چه‌ند ئوتومبێلێکى گه‌شتیارانى شاره‌کانى به‌غدا و پارێزگاکانى دیکه‌ى عێراق" و به‌و هۆیه‌وه 11 که‌سیان له‌هێرشبه‌ره‌کان ده‌ستگیر کردووه.
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى پارێزگاى هه‌ولێر:
به داخه‌وه دوێنێ شه‌و چه‌ند گه‌نجێک دوور له هه‌موو دابونه‌ریتێکى میواندۆستانه‌ى کۆمه‌ڵگه‌ى کوردستان ، له شارى هه‌ولێر هێرشیان کرده سه‌ر چه‌ند ئوتومبێلێکى گه‌شتییارانى شاره‌کانى به‌غدا و پارێزگاکانى دیکه‌ى عێراق که بۆ به‌سه‌ربردنى پشووى سه‌رى ساڵ هاتبوونه هه‌ولێر . هێزه‌کانى پۆلیس و ئاسایش، ده‌موده‌ست ڕێوشوێنى پێویستیان گرته‌به‌ر و یازده که‌سیان له‌و هێرشبه‌رانه ده‌ستگیرکرد که ڕووبه‌ڕووى یاسا ده‌کرێنه‌وه.
لێره‌دا دووپاتى ده‌که‌ینه‌وه که ڕێگه ناده‌ین، هیچ که‌س و لایه‌نێک، ئاسایش و ئارامیى هه‌رێمى کوردستان تێک بدات و میواندۆستیى کۆمه‌ڵگه‌که‌مان بشێوێنێ، هه‌ر که‌سێک سه‌رپێچییێکى له‌م شێوه‌یه بکات، لێپێچینه‌وه‌ى یاسایى له‌گه‌ڵ ده‌کرێت.
Your Comment