بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/5/18 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له هونه‌رمه‌ندى ناودارى كورد مامۆستا شه‌هرامى نازرى كرد كه ماوه‌يه‌كه به سه‌ردان له هه‌رێمى كوردستانه و پێرێ دووشه‌ممه له ڕێوڕه‌سمێكى ڕێزلێناندا خه‌ڵاتى ئاڵتوونيى وه‌زاره‌تى ڕۆشنبيريى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى پێ به‌خشرا.
نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به ديدارى مامۆستا نازرى، ڕێز و ستايش و پێزانينى بۆ مێژوو و خزمه‌ت و كار و به‌رهه‌مه هونه‌رييه‌كانى دووپات كرده‌وه و پێگه و ناوبانگى مامۆستا نازرى له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه و جيهان و ئه‌و خه‌ڵاته نێوده‌وڵه‌تييانه‌ى به ده‌ستى هێناون، به مايه‌ى شانازى بۆ هه‌موو كوردێك و خه‌ڵكى كوردستان به‌گشتى له قه‌ڵه‌م دا. بارزانی وێڕاى دووپاتكردنهوهى هه‌موو پشتگيرييهك بۆ مامۆستا نازرى، هيواى ته‌مه‌نى درێژ و ته‌ندروستيى باش و سه‌ركه‌وتنى به‌رده‌وامى بۆ خواست.
لاى خۆيه‌وه مامۆستا شه‌هرامى نازرى وێڕاى سوپاس و پێزانين بۆ نێچيرڤان بارزانى و ئه‌و ڕێزلێنان و خهڵاتكردنهى له هه‌رێمى كوردستان لێى كراوه، دووپاتى كرده‌وه كه ڕێزلێنان و خه‌ڵاتكردنى له كوردستان، لاى ئه‌و له هه‌موو ئه‌و ڕێزلێنان و خه‌ڵاته نێوده‌وڵه‌تييانه زياتر مايه‌ى شادى و مانادارتر و به‌هادارتره كه له‌سه‌ر ئاستى جيهان پێشكه‌شى كراون و خۆشحاڵيى خۆى به سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان و ديدارى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان نيشان دا.
له ديدارهكهدا وه‌زيرى ڕۆشنبيرى و بريكارى وه‌زاره‌تى ڕۆشنبيريى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئاماده بوون.
Your Comment