بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمپانیای نه‌وتی باکوور له راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، پێشتر ژماره‌یه‌ک زیاده‌ڕه‌وی و پێشێلکاریمان به‌دیکرد که کراوه‌ته سه‌ر کێڵگه نه‌وتییه‌کانی سه‌ر به کۆمپانیای نه‌وتی باکوور له‌لایه‌ن حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه، له‌وانه‌ش کێڵگه‌کانی خورمه‌ڵه و هاڤانا و سه‌فیه و کۆرمۆور.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، "دوای ئه‌وه‌ی کۆمپانیاکه‌مان سکاڵای یاسایی له دادگاکانی تایبه‌تمه‌ندی عێراق تۆمارکرد، تا ئێستاش چاوه‌ڕیی یه‌کلاییکردنه‌وه‌ین".
باسی له‌وه‌شکردوه: "به‌رده‌وامی ئه‌و پێشێلکاریانه به پشتیوانی هێزێکی چه‌کداری سه‌ربه حکوومه‌تی هه‌رێم و تیمێکی هونه‌ری کارکردن ده‌کرێت له هه‌ردوو کێڵگه‌ی بای حه‌سه‌ن و داود، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی قۆستنه‌وه‌ی هه‌لی به‌ده‌ستهێنانی وزه به‌رهه‌مهێنراوه‌کانیه‌تی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی کوردستان".
کۆمپانیای نه‌وتی باکوور ڕاشیگه‌یاندووه، ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وته ده‌ستوور و یاساکانی عێراق ره‌تیده‌که‌نه‌وه که په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدای له‌سه‌ر بونیاتنراوه، به‌و پێیه‌ی نه‌وت و غاز موڵکی هه‌موو گه‌لی عێراقه و حکوومه‌تی فیدڕاڵی سه‌رپه‌رشتی کۆمپانیا نیشتمانییه‌کان ده‌کات.
Your Comment