کوردپرێس:
ئه‌مڕۆ هه‌ینى1ى کانونى دووه‌مى 2021 هێزه‌کانى رزگاریى عه‌فرین، راگه‌یاندراوێکى له‌باره‌ى ئامار و ئه‌نجامى چالاکیى شه‌ڕڤانانى له ماوه‌ى ساڵى 2020ـدا دژى سوپاى تورکیا له عه‌فرین و دهوروبهررى بڵاوکرده‌وه و تێیدا هاتووه:" دواى داگیرکهردنى عه‌فرین، ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک هه‌موو جۆره کرده‌وه‌یه‌کى دژه مرۆڤانه‌ى له ناوچه‌که ئه‌نجامدا، له‌وانه؛ کوشتن، ڕفاندن، ئاسمایلاسیۆن و قڕکردن و به‌رده‌وامیشه، له‌لایه‌که‌وه دیمۆگرافیاى عه‌فرین ده‌گۆڕێت، له‌لایه‌کى تریشه‌وه هه‌وڵى له ناوبردنى سروشت و شوێنه‌واره میژووییهکانى عه‌فرین ده‌دات، ڕۆژانه هاوڵاتیان و سروشتى ناوچه‌که ده‌کاته ئامانج، ئه‌و خه‌ڵکه‌ش به‌هۆى داگیرکارییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکه‌وه ئاواره‌بوون، دیسان ڕووبه‌ڕووى هه‌موو جۆره قڕکردنێک ده‌بنه‌وه".
هه‌روه‌ها راشیانگه‌یاند له ساڵى 2020ـدا "به‌گشتیى دژى سوپاى داگیرکه‌رى تورکیا و گروپه میلیشیاکانى هاوپه‌یمانى تورکیا ، 153 چالاکى ئه‌نجامدراوه، که له ئه‌نجامیاندا 256 میلیشیاى چه‌کدارى هاوپه‌یمانى تورکیا‌و 30 چه‌کداریان سه‌ربازى سوپاى تورکیابوون.
هاوکات، له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه، له ئه‌نجامى ئه‌و چالاکییانه‌دا، به گشتیى 214 داگیرکه‌ر برینداربوون، که ١٧٢ـیان میلیشیاى چه‌کدارى هاوپه‌یمانى تورکیابوون و 42ـشیان سه‌ربازى سوپاى تورکیا بوون.
هه‌ر له درێژه‌ى راگه‌یاندراوه‌که‌ى هێزه‌کانى رزگارى عه‌فریندا ئه‌وه روونکراوه‌ته‌وه که له ماوه‌ى ئه‌مساڵدا، ٣٥ ئۆتۆمبێل، سێ دۆشکا و دوو فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وان تێکشکێندراون، هه‌روه‌ها ١١ ئۆتۆمبێلى سه‌ربازى له‌وانه تانکێک و زرێپۆشێکیش گورزیان لێدراوه، له ساڵى ٢٠٢٠ـدا، ٣٧٥ جار ناوچه‌که تۆپباران کراوه، له‌و هێرشانه‌دا، ٧ هاوڵاتى مه‌ده‌نى له‌وانه منداڵێک شه‌هید بوون و ١٤ى دیکه‌ش بریندرابوون، هه‌روه‌ها چه‌ته‌کان دوو جار هێرشى زه‌مینییان بۆسه‌ر ناوچه‌که ئه‌نجامداوه.
ئه‌وه‌شیان ئاشکراکردووه به‌هۆى چاکلاکییهکانیانهوه له عه‌فرین 20 که‌سیان له ساڵى 2020 دا کوژراون.
Your Comment