بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانى سەرۆکى حکوومەتى هەرێم دوای کۆبوونەوەى ئەنجومەنی وەزیران لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "ئێمه وه‌ک حکوومه‌تی هه‌رێم داکۆکی له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له کاتی خۆیدا ده‌که‌ین. داکۆکی له‌وه ده‌که‌م هه‌ڵبژاردن له کاتی خۆیدا بکرێت و رێکاره پێویسته‌کان، که له‌سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێم پێویست بووه گیراونه‌ته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا دوانه‌خرێت، هیوادارم لایه‌نه سیاسییه‌کانیش بتوانن رێکبکه‌ون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له کاتی خۆیدا".
ناوبراو وتیشى: "به‌داخه‌وه وه‌کو پێویست له هه‌موو پارێزگاکانه‌وه و وه‌ک یه‌ک ئه‌جێندای حکومه‌ت جێبه‌جێ نه‌کراوه. له هه‌ندێک شوێن داهاتی ناوخۆ زیاد بووه، له هه‌ندێک شوێنیش داهات نه‌ک زیاد نه‌بووه، به‌ڵکو که‌میش بووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌و کێشه‌یه‌ی ئێستا باس ده‌کرێت".
بارزانى ئاماژەى بەوەش کرد، داهاتی ناوخۆیه، که داهاتی نانه‌وتییه و جێی پرسیاره و خۆی له داهاتی خاڵه سنوورییه‌کان و داهاتی رسوومات و باج و داهاته‌کانی دیکه‌ی ناوخۆ پێکدێت. ئه‌م داهاته له پارێزگاکانی دهۆک و هه‌ولێر زیادی کردووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له پارێزگاکانی دیکه وه‌ک پێویست کاری له‌سه‌ر نه‌کراوه. ئه‌مه بووه‌ته هۆکار بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی پێویسته بۆ کامڵ کردنی مووچه‌ی هاووڵاتیان و مووچه‌خۆران له‌و ناوچانه دواده‌که‌وێت یاخود بووه‌ته جێی پرسیار.
مەسروور بارزانی ئەوەشى خستەڕوو، پابه‌ندین به‌وه‌ی هه‌موو مافه ده‌ستوورییه‌کانی خه‌ڵک و مووچه‌کانیان له کاتی خۆیدا بۆ دابین بکرێت. ئه‌گه‌ر له شوێنێک که‌مته‌رخه‌می کراوه پێویسته پرسیار بکرێت بۆ ئه‌و که‌مته‌رخه‌مییه هه‌یه.
هاوکات سەۆکى حکوومەتی هەرێم ئاشکراشى کرد له رۆژانی داهاتوو داوا له پارێزگاکانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و به‌رپرسانی ئیداره‌کانی راپه‌ڕین و گه‌رمیان ده‌که‌م، بێن بۆم باس بکه‌ن، که ئه‌و کێشانه‌ی هه‌یه، ئایا کێشه‌کان، ناوچه‌یین، یاخود گشتیین، کێ به‌رپرسه به‌رامبه‌ر به که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه داهاته‌ی که پێویسته بۆ کامڵکردنی پێدانی مووچه، ئێمه دوای ئه‌وه‌ی قسه‌مان له‌گه‌ڵیان کرد، بێگومان به‌رچاوڕوونییه‌کی زیاترمان ده‌بێت و قسه‌ی زیاتریان له‌سه‌ر ده‌که‌ین.
Your Comment