بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان رایگه‌یاند، ده‌یانه‌وێت په‌رله‌مانی کوردستان کارانه‌کرێت و کۆنه‌بێته‌وه تاوه‌کوو مانگی تشرینی دوەم/11و دواتریش کۆبونه‌وه‌یه‌ک بکرێت و ته‌مه‌نی په‌رله‌مان درێژبکه‌نه‌وه، ده‌شڵێت، "درێژکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانیش واتا ته‌مه‌نی حکوومه‌ت، په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان، وه‌کوو ئه‌وه‌ی ئه‌م سێ سه‌رۆکایه‌تییه ده‌ستکه‌وتێکی زۆر گه‌وره‌یان هه‌بووبێت بۆ ئه‌م میلله‌ته و پێویست بێت ته‌مه‌نیان درێژ بکرێته‌وه".
ناوبراو له په‌یامێکی ڤیدیۆییدا له حه‌وشه‌ی په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه راشیگه‌یاند، "له یه‌کی ئازاری ئه‌مساڵه‌وه که زیاتر له دو مانگ ده‌کات ده‌رگای په‌رله‌مانی کوردستان داخراوه، 33 یاداشت رۆیشتوه بۆ حکومه‌ت تا ئێستا جوابیان نه‌داوه‌ته‌وه که تایبه‌تن به دۆسیه‌ی نه‌وت، قاچاغی و زیاده‌ڕه‌وی و نه‌بونی ده‌رمان له نه‌خۆشخانه‌کان و ده‌یان بابه‌تی دیکه".
عەلی حەمە ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، ئه‌م هاوینه گه‌وره‌ترین قه‌یران روبه‌ڕوی هه‌رێمی کوردستان ده‌بێته‌وه که قه‌یرانی ئاوه، له‌م کاته‌شدا داخستنی ده‌رگای په‌رله‌مانی کوردستان بێباکییه به‌رامبه‌ر به ژیانی خه‌ڵک، له‌م کاته‌شدا نرخی نه‌وت گه‌یشتوه‌ته 113 دۆلار و جوڵه بازرگانی له باڵاترین ئاستدایه به‌ڵام خه‌ڵکێک هه‌یه که هێشتا موچه‌ی مانگی (ئازار/3)ی وه‌رنه‌گرتووه.
Your Comment