فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی پارتی خرایەخوارەوە

بەشی تورکیا- لە ڕاگەیەندراوێكدا، هێزەكانی پاراستنی گەل، خستنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی پارتیان ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزی پاراستنی گەل - هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ڕۆژی چواری ئەم مانگە فرۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان، لە بنکەیەکی سەربازی پارتییەوە لە نزیک ئاکرێ بەرەو ناوچەیەکی ژێر کۆنترۆڵی چەکدارەکانیان لە گارێ ئاراستە کراوە.

لەبارەی ئامانجی فڕۆكەكەوە ئاماژە بەوەكراوە، "ئەو فرۆکە بێ فرۆکەوانە بە مەبەستی چاودێری سەربازی لە ناوچەکانی ژێر دەستی پەکەکە ڕەوانە کراوە، هەر بۆیە لەلایەن هێزەکانیانەوە خراوەتەخوارەوە".

هەپەگە ئەوەشی خستووەتەڕوو، شوێنی کەوتنەخوارەوەی فرۆکەکە بێفڕۆکەوانەکەی پارتی بە چڕی لە لایەن فرۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە بۆردومان کراوە، بۆ ئەوەی فرۆکە بێفڕۆکەوانەکە بە تەواوەتی لەناو بچێت.

News Code 5910

Your Comment

You are replying to: .
captcha