په‌كه‌كه‌ به‌ربه‌ستی سه‌ره‌كی به‌رده‌م ئاساییبوونه‌وه‌ی دۆخی شنگاله‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فه‌رمانده‌ی هێزی ئێزیدخان ڕایگەیند په‌كه‌كه‌ به‌ربه‌ستی سه‌ره‌كی به‌رده‌م ئاساییبوونه‌وه‌ی دۆخی شنگاله‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌باره‌ی به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال، حەیدەر شەشۆ فه‌رمانده‌ی هێزی ئێزیدخان به‌ كوردستان24ـی رایگه‌یاند، "به‌داخه‌وه‌ خه‌ڵكانی ئێمه‌ی شنگال و به‌شێك له‌ ئه‌ندامانی هێزی ئێزیدخان چووبوونه‌ ریزی یه‌به‌شه‌، ئه‌مڕۆ بڕیاریاندا خۆیان راده‌ستی سوپای عێراق بكه‌نه‌وه‌".

ناوبراو وتیشی كاری باش ئه‌وه‌یه‌ شه‌ڕ و پێكدادان له‌ شنگال دروست نه‌بێت و ئه‌و كچ و كوڕانه‌ی شنگال شه‌ڕ له‌گه‌ڵ سوپای عێراقیدا نه‌كه‌ن".

حه‌یده‌ر شه‌شۆ راشیگه‌یاند، "وه‌ك میلله‌تی ئێزدی كاری ئێمه‌ نییه‌ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراقیدا بكه‌ین، به‌غدا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ له‌ناوبردنی داعش رۆژانێك هاوكارمان بوونه‌، ناكرێت له‌ ئێستادا بچینه‌ ریزی په‌كه‌كه‌ و شه‌ڕی ئه‌وان بكه‌ین، ئه‌مه‌ كاره‌ساته‌".

شه‌شۆ جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌، هیوادارین ئه‌و چه‌كدارانه‌ی له‌ شنگال ماون خۆیان راده‌ستی حكوومه‌تی عێراق بكه‌نه‌وه‌، پلانی په‌كه‌كه‌ له‌ خزمه‌تی شنگال و خه‌ڵكی شنگالدا نییه‌.

حه‌یده‌ر شه‌شۆ روونیكرده‌وه‌، په‌كه‌كه‌ و هاوكه‌ره‌كانیان كار ده‌كه‌ن بۆ په‌كخستنی رێكه‌وتنی شنگال كه‌ له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ خزمه‌تی ئه‌و ناوچه‌یه‌ رێكه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه‌، په‌كه‌كه‌ به‌ربه‌ستی سه‌ره‌كی به‌رده‌م ئاساییبوونه‌وه‌ی دۆخی شنگاله‌.

News Code 5894

Your Comment

You are replying to: .
captcha