بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا ڕۆژی پێنجشەممە بە حۆکمێک عەلی مەحموو عەباس-ی وەکوو وەزیری بەرگریی وڵاتەکەی ناساند.
هەروەها ئاژانسی فەرمیی سووریا "سانا" هەواڵی دەست بەکار بوونی وەزیری بەرگریی نوێی بڵاو کردەوە.
شایانی باسە عەباس چوارەمین وەزیری بەرگریی سووریایە لە کاتی سەرهەڵدانی قەیرانی ئەو وڵاتە لە ساڵی 2011 و حەوتمین وەزیری بەرگرییە لەو کاتەوە کە ئەسەد دەسەڵاتی بەدەستەوەیە.
Your Comment