بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە پەرلەمانی وڵاتەکەی ئامادە بوو و رایگەیاند: "کۆنووسێک بوونی هەیە لەنێوان عێراق و تورکیادا کە لە ساڵی ١٩٨٤دا لەلایەن تاریق عەزیزی وەزیری دەرەوەی ئەو سەردەمی عێراقەوە واژوو کراوە و بەو پێیەش توركیا بە مەرج دەتوانێت بێتە ناو خاكی عێراقەوە.
بەگوێرەی کۆنووسەکە، رێگە دراوە تورکیا پێنج کیلۆمەتر بێتە ناو خاکی عێراقەوە بەڵام بە مەرجێک کە ٧٢ کاتژمێر پێشتر عێراق ئاگادار بکاتەوە و پاش ٧٢ کاتژمێریش بکشێتەوە.
باسی لەوەش کردووە، ئەم کۆنووسە تەنها بۆ ساڵێک نووسراوە و جگە لەوەش هیچ رێککەوتننامەیێکی دیکە لەنێوان عێراق تورکیا نییە بۆ هاتنە ناوەوەی تورکیا.
Your Comment