بەپێی هەواڵی کوردپرێس، چۆمان محەمەد، ڕێکخەری ژووری یاسایی بزووتنەوەی گۆڕان لە فەیسبووکی خۆی نووسیوویەتی: غاز وەک سەرچاوەیەکی وزە و سامانی سروشتی، رۆژ بەرۆژ و ھەنگاوبەهەنگاو، دەبێتە کەرەستەیەکی پێویست و هەنوکەیی و سەرچاوەیەکی سەرەکی داهات بۆ هەرێمی کوردستان، بەهۆکاری گرنگیەکەی و رەهەندی سیاسی و ئابووری و هەرێمی ونێودەوڵەتی هەیە لەسەر نەخشەی وزەی جیهانی، بۆیە کاریگەری لەسەر تاک بەتاکی کۆمەڵگا هەیە، ئەم بنەماوبۆچونانە یەکجار گرنگە غاز بکرێتە دەسکەوت وپرۆژەیەکی نیشتیمانی لەخزمەتی هەمواندا، تاوەکو وەک نەوت نەبێتە کەرەستەیەک کە سوودی راستەوخۆی نەگەیاند بە هاوڵاتیانی هەرێم.
ناوبراو دەشڵێت: گرنگرتین بنەماکان بۆ ئەم پرسە بریتین لەوە، ئیدارەدان ودەستبردن بۆ ئەم پرسە بە تاکڕەوی ناکرێت هێزێک یاخود لایەنێک هەنگاوی بۆ بنێت، لەبەرئەوەی غاز وفرۆشتنی لەلایەن هەرێمەوە پرسیکی یەکجار هەستیارە و ئاسان نیە.
ئەو بەرپرسەی گۆڕان وتیشی: فرۆشتنی غازی ھەرێمی کوردستان پێویستی بە ئاگاداری و هەماهەنگی گفتوگۆ هەیە لەگەڵ حکوومەتی عێراق، ئەو ھەڵانەی لە فرۆشتنی نەوت کرا نابێت لە فرۆشتنی غاز دووبارە بکرێتەوە و باری ھاوڵاتیان و مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان قورستر بکرێت، بەواتایەکی ڕوونت، ناکرێت غازیش بە دەرد و دەرئەنجای نەوت ببرێت.
هەروەها، دەستەبەری بەهێزیی سەربەخۆیی ئابووری هەرێمی کوردستان تایبەت بە نەوت و غازەوە، بریتیە لە شەفافی و ئاشکرایی گرێبەستەکان و داهاتەکەشی بۆ هاوڵاتیان و خزمەتی گشتی بێت، جگەلەوەش غاز لەئێستادا رەهەندی هەرێمی ونێودەوڵەتی هەیە،بەبێ دیراسەوهەڵسەنگاندن ناکرێت جووڵە بکرێت وبانگەشەی ئەوە بکەین دەبینە سەرچاوەی وزەوغاز بۆ ئەوروپا.
پێیوایە، غاز کاتێک دەبێت بیر لەهەناردنی بۆ دەرەوەبکرێت، کە پێداویستی ناوخۆ دابین بکات کە لە ئێستادا غاز بەشی تەواوی هەرێم ناکات.
Your Comment