بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمشەو لە شەقامی سەهۆڵەكەی سلێمانی چالاکانی مەدەنی دژی هێرشی چەند رۆژی رابردووی توركیا بۆ سەر هەرێم، خۆپیشاندانێكیان ڕێكخست.
چالاکێکی مەدەنی لەمبارەوە رایگەیاند: "هێزەكانی توركیا بە فڕۆكە و هێزە پیادەكانی، بە چەكی كوشندە و ڕێگەپێنەدراوەكانی، پەلاماری ناوچەكانی زاپ، ئاڤاشین و چیای كۆڕەژارۆی لە ئامێدی و شیلادزێ داوە.
Your Comment