کوردپرێس: لە روونکردنەوەیێکدا، نووسینگەی رۆژنامەوانیی فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: سایتی میللەت کە دەزانین لەلایەن چ کەسانێکەوە پاڵپشتی لێ دەکرێت، هەواڵێکیان لەسەر زاری فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی بڵاو کردۆتەوە گوایە له کۆبوونهوهیێکی داخراو له مهکتهبی سیاسی رایگهیاندووه، کابینهکهی مهسروور بارزانی خراپترین کابینهی حکوومهتی کوردی بووه".
ئاماژەى بەوەش کردووە، وەک نووسینگەی سکرتێری مەکتەبی سیاسی سەرتاپای ئەم قسانە ڕەت دەکەینەوە کە دوورن لە راستی و هیچ بنەمایێکیان نییە.
لەدرێژەدا هاتووە: داواش لەو کەسانە دەکەین کە درۆ و چەواشەکاری بڵاو دەکەنەوە چیتر یاری بە عەقڵى خەڵکی کوردستان نەکەن و بۆ چەند لایک و کۆمێنتێکی زیادە ڕاستگۆیی خۆیان لەدەست نەدەن، ئەگەر هەیانبێ.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment