توركیا ئۆپه‌راسیۆنى سه‌ربازی بەربڵاوی بۆسه‌ر PKK لە هەرێمی کوردستان ده‌ستپێكرد

بەشی تورکیا- سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی بەربڵاوی لەژێر ناوی کلیلی چنگ بۆسەر پێگەکانی پارتى كرێكارانى كوردستان لە هه‌رێمى كوردستان دەستپێکردووه‌.

کوردپرێس: به‌گوێره‌ى ئاژانسى ئه‌نادۆڵى توركى، خوڵوسی ئاکار وەزیری بەرگریی ئه‌و وڵاته‌ ڕایگەیاندووه‌، سوپای وڵاتەکەی لە ڕێگەی وشکایی ‌و ئاسمانییەوە ئۆپەراسۆسیۆنی کلیلی چنگی بۆ سەر ئامانجەکانی په‌كه‌كه‌ لەناوچەکانی مەتینا، زاپ ‌و ئاڤەشین – باسیان لە باکووری عێراق دەستیپێکردووە.

له ‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كى كه‌ له‌بارەگای فەرماندەیی ھێزەکانی ئاسمانی توركیا به‌ڕێوه‌چووه‌، خوڵوسی ئاکار سەرۆک ئەرکانی سوپای توركیا و ژەنەراڵ یەشار گولەر فەرماندەی ھێزەکانی وشکایی‌ و ژەنەراڵ مووسا ئاڤسەڤار فەرماندەی ھێزەکانی دەریایی ‌و ژەنەراڵ عەدنان ئۆزباڵ كۆبوونه‌وه‌.

ئاکار لەبارەی ئەو ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەی کە سوپای تورکیا بۆسەر ئامانجەکانی په‌كه‌كه‌ لە هه‌رێمى كوردستان دەستیپێکردووە زانیاری پێدرا و پاشانیش بەڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە پەیوەندیی بەناوەندی جموجۆڵی ھێزە شەڕکەرەکانی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ى کرد.

ئاژانسه‌ توركیه‌كه‌ له‌زارى ئاكاره‌وه‌ گواستویه‌تیه‌وه‌: "بەمەبەستی لەناوبردنی مه‌ترسیه‌كانى سه‌ر سوپاى توركیا، سوپا لەشه‌وى ڕابردووه‌وه‌ ئۆپەراسیۆنی کلیل چنگی بۆسەر ئامانجەکانی په‌كه‌كه‌ لە هه‌رێمى كوردستان دەستپێکردووە.

News Code 5750

Your Comment

You are replying to: .
captcha