بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سوپای توركیا لە ناوچەی برادۆست 12 هاوڵاتی هەرێمیان دەستگیر كرد، ئەو کەسانەی دەستگیر کراون خەڵکی گوندەکانی دیلا، مالماڵۆک و میدان-ی سەر بە شارەدێی سیدەکانی سەر بە شارۆچکەی سۆرانی پارێزگای هەولێرن.
کەسێک نزیکی خانەوادەی ئەو هاوڵاتیانە، هەواڵەکەی بۆ شارپرێس پشتڕاستکردەوە ڕاگەیاندووە، ئەمڕۆ وەکوو ڕۆژانی ڕابردوو ژمارەیەک هاوڵاتی گوندی دایلا و شەپان مالماڵۆک و مەیدان، بە مەبەستی هێنانی گژوگیای بەهاری سەردانی چیا و شاخ و تەپۆڵکەکانی سنووری برادۆست دەکەن، بەڵام لەلایەن ژمارەیەک سەربازی سوپای تورکیاوە دەستگیر دەکرێن و ئەشکەنجە دەدرێن .
ئەو هاوڵاتییە كە نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە وتیشی: ماوەی چەند کاتژمێرێکە لەلایەن سوپای تورکیا دەستگیرکراون و دوای ئەشكەنجەدانیان، ویستویانە لە ڕێگای هەلیکۆپتەر بیانگوازێتەوە بۆ وڵاتی تورکیا، بەڵام لە شوێنکدا لەو ناوچەیە تەحویلی بارەگایەکی هێزەکانی پێشمەرگە کراون، تائێستاش هاوڵاتیەکان نەگەڕاونەتەوە ناو خانەوادەکانیان و چارەنووسیان نادیارە.
دەستگیر كردنی ئەو هاوڵاتیانە لەكاتێكدایە کە مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕۆژی سەردانی توركیای كرد و لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا كۆ بویەوە.
Your Comment