بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئایەتۆڵڵا دکتۆر ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەوە لەگەڵ فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراقدا ئاماژەی دا بە هاوبەشیە دینی، فەرهەنگی و مێژووییەکانی هەر دوو میللەت و وتی: مێژوو و ئاین و کلتووری هاوبەش لەنێوان هەردوو وڵاتدا هەیە، پەیوەندیەکانی هەردوو وڵات تەنها دراوسێیەتی نییە، سوورین لەسەر بەرزکردنەوەی ئەو پەیوەندیانە بۆ بەرزترین ئاست.
ناوبراو جەختیشی کردوەتەوە، تاران و بەغداد پەیوەستن بەیەکەوە، و هەرگیز ناتوانرێت ئەو پەیوەندیانە لەبارببرێن.
سەروکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران بە ئاماژەدان بە نامەی بەرپرسێکی هەرێم رایگەیاندووە، گەر قاسم سولەیمانی نەبوایە هەرێمی کوردستان نەدەمایەوە، هاوکات ئاماژەی بەوەش کردوە، بەداخەوەین کە هەرێم بێ ئاگابوو، ئێران ئاگاداری هەموو جموجۆڵەکانی قەوارەی زایۆنییە، هەر هاریکاریەکیش بۆی ناتوانرێت بشاردرێتەوە، رێگەش نادەین ببێتە هەڕەشە بۆ ناوچەکە لەنێویشیاندا عێراق.
ئایەتۆڵڵا ڕەئیسی لەلایەکی دیکەوە و لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا داوای کرد، پەلەبکرێت لە جێبەجێ کردنی هێڵی ئاسنینی شلمجە-بەسرە، ئاسانکاری بۆ زیارەتکارانی ئێرانی لە عێراق بکرێت لە بەربەژەوەندییە ئابووریەکانی هەردوو وڵات.
لای خۆشیەوە فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند،عێراق هەرگیز کارێک ناکات دژی ئاسایشی ئێران، ئامادەی هاریکاری تەواوین لە بوارە جۆراجۆرەکاندا بەتایبەت بواری ئەمنی بۆ رێگری کردن لە بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران.
وەرگێڕان لە فارسیەوە: بهروز علیمحمدی
Your Comment