وەزیری دەروەی عێراق: ئامادەین دانوستانی چڕی ئەمنی لەگەڵ ئێران دەست پێبکەین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌سه‌رۆکایه‌تی شاندێکی باڵا ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ گه‌یشته‌ تاران و ‌ له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانییەکەی کۆ بوویەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فوئاد حسێن به ‌سه‌رۆکایه‌تی شاندێکی باڵا له‌نێویاندا قاسم ئه‌عره‌جی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانى و ژماره‌یه‌ک له‌ فه‌رمانده‌ ئه‌منیه‌کان گه‌یشته‌ کۆماری ئیسلامی ئێران و لەگەڵ حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەورەی ئێران چەند پرسێکی گرینگی ئەمنییان تاوتوێ کرد.

ئەم سه‌ردانه‌‌ هەروەها په‌یوه‌ست بوو به‌ گفتوگۆی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵی و ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌کانی نێوان به‌غدا و تاران و وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ پاش کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری دەورەی ئێران وتی: ئامادەین دانوستانی چڕی ئەمنی لەگەڵ ئێران دەست پێبکەین.

News Code 5712

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha