خۆپیشاندانی کرێکارانی ژینگەپارێز لە سلێمانی دەستی پێکردەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەهۆى پێنەدانى مووچەى چەند مانگێگ، کرێکارانی کۆمپانیاکانی پاککەرەوە دەستیان بە خۆپیشاندان کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەیانیی ئەمڕۆ، کرێکارانی کۆمپانیاکانی ژینگەپارێز، لە سنوورى شارۆچکەى دووکانی سەر بە پارێزگاى سلێمانى، بەهۆى پێنەدانى مووچەى چەند مانگێک گردبوونەوە و ڕێگاى سەرەکى دووکان – سلێمانیان بەڕووى هاتووچۆکەراندا داخستووە.

ئەو ژینگەپارێزانە داوا دەکەن، لایەنە پەیوەندیدارەکان بەدەم داواکانیانەوە بچن و شایستە داراییەکانیان پێبدەن، چوونکە دۆخى داراییان لە ئاستێکى خراپدایە.

لە ڕۆژى ١٠ ى ئەم مانگەش بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیان کرێکارانی ژینگەپارێزی کۆمپانیاى شکار بۆ کارى پاککردنەوە لە سنووری شارۆچکەى دووکان، شارەدێکانى خەلەکان و پیرەمەگروون، گردبوونەوە و ئاماژەیان بەوەکرد ژمارەیان ٦٠٠ بۆ ٧٠٠ کەسە و سێ مانگە مووچەمان وەرنەگرتووە.

News Code 5703

Your Comment

You are replying to: .
captcha