بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەیانیی ئەمڕۆ، کرێکارانی کۆمپانیاکانی ژینگەپارێز، لە سنوورى شارۆچکەى دووکانی سەر بە پارێزگاى سلێمانى، بەهۆى پێنەدانى مووچەى چەند مانگێک گردبوونەوە و ڕێگاى سەرەکى دووکان – سلێمانیان بەڕووى هاتووچۆکەراندا داخستووە.
ئەو ژینگەپارێزانە داوا دەکەن، لایەنە پەیوەندیدارەکان بەدەم داواکانیانەوە بچن و شایستە داراییەکانیان پێبدەن، چوونکە دۆخى داراییان لە ئاستێکى خراپدایە.
لە ڕۆژى ١٠ ى ئەم مانگەش بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیان کرێکارانی ژینگەپارێزی کۆمپانیاى شکار بۆ کارى پاککردنەوە لە سنووری شارۆچکەى دووکان، شارەدێکانى خەلەکان و پیرەمەگروون، گردبوونەوە و ئاماژەیان بەوەکرد ژمارەیان ٦٠٠ بۆ ٧٠٠ کەسە و سێ مانگە مووچەمان وەرنەگرتووە.
Your Comment