بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاخەوان عەبدوڵا جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، شاندەکەی حکوومەتی هەرێم کۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی حکوومەتی فیدراڵی لەبارەی یاسای نەوت و غاز و بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی کردووە.
دەشڵێت، بەنیازبوون دواتر سەردانی پەرلەمان بکەن، بەڵام بەهۆی ئەوەی کۆبوونەوەکەیان زۆری خایاندووە فریا نەکەوتوون.
شاخەوان عەبدوڵا رایگەیاند، "حکوومەتی عێراق دەزانێت بەبێ تەنسیق لەگەڵ حکوومەتی هەرێم و بەتەنیا ناتواێت ئیدارەی کەرتی نەوت بدات، بۆیە لە ئێستا گفتوگۆکان بەو ئاڕاستەیەن کە رێگە چارە بدۆزرێتەوە بۆ بەڕێوەبردنی کەرتی نەوت."
باسی لەوەش کرد، دەستور رێگە بە حکوومەت نادات بەبێ ئیدارەی ئەو ناوچانەی نەوتیان تێدایە کەرتی نەوت بەڕێوەببات و لە ئێستاشدا گفتوگۆکان بەمەبەستی دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاون بۆ ئەوەی بتوانن ئەو مەلەفە بەڕێوە ببەن و هەنگاوی باشیش نراوە.
Your Comment