ده‌ستگیرکردنی 2 تیرۆریستی داعش لە هەولێر راگه‌یێندرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی عێراق رایگه‌یاند، له‌ چوارچێوه‌ی ژماره‌یه‌ک ئۆپراسیۆندا هێزه‌ ئه‌منیه‌کان توانیویانه‌ 8 تیرۆرستی داعش ده‌ستگیر بکه‌ن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیوا یه‌حیا ره‌سول له ‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه‌، له‌سه‌ر راسپارده‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌کداره‌کان و به‌مه‌به‌ستی ته‌واو کردنی زنجیره‌ی هه‌ڵمه‌ته‌کان بۆ پاک کردنه‌وه‌ی شاره‌کان له‌ چنگی خراپه‌کاری و کرده‌وه‌ی تیرۆرستی که‌ له‌لایه‌ن پاشماوه‌کانی چه‌ته‌کانی داعشه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێن، هێزه‌کانی دژه‌تیرۆر له ‌ئۆپه‌راسیۆنێکدا له ‌سنووری پارێزگای ئه‌نبار توانیان 3 چه‌کداری داعش ده‌ستگیر بکه‌ن که‌ ئاماده‌کارییان بۆ کرده‌وه‌ی تیرۆریستی ده‌کرد.

ناوبراو راشیگه‌یاند، له ‌سنووری پارێزگای که‌رکووک، هێزه‌ ئه‌منیه‌کان توانیویانه‌ 2 چه‌کداری داعش له ‌ماوه‌یه‌کی دیاریکراودا ده‌ستگیر بکه‌ن که‌ له‌لایه‌ن دادگاوه‌ داواکراو بوون.

باسی له‌وه‌ش کرد، ده‌زگای هه‌واڵگری له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیه‌کدا له‌گه‌ڵ ده‌زگای دژه‌ تیرۆری هه‌ولێر، توانیان 2 تیرۆرستی دیکه‌ که‌ داواکراو بوون له‌لایه‌ن دادگاوه‌ و په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ گرووپه‌ ته‌کفیریه‌کان هه‌بوو ده‌ستگیر بکه‌ن.

ئه‌وه‌شی ئاشکرا کردووه‌، له‌ پلانێکی تۆکمه‌ی هه‌واڵگریدا هێزه‌ ئه‌منیه‌کان توانیویانه‌ سه‌رکرده‌یه‌کی باڵای چه‌کدارانی داعش ده‌ستگیر بکه‌ن، دواتریش ناوی سه‌رکرده‌که ‌و شوێنی ده‌ستگیرکردنه‌که‌ی بۆ رایگشتی ده‌خرێته‌ڕوو.

News Code 5701

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha