بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەبڕیارەکەی دادگای دەستووریی تورکیادا هاتووە، "ڕێگەگرتنی دەسەڵاتدارانی تورکیا لە جێبەجێ کردنی بڕیاری ئازادکردنی لەیلا گۆڤەن و دەرکردنی بڕیارێکی تری دەستگیرکردنی پێش جێبەجێ کردنی بڕیاری ئازاد کردنی بەهۆی تانەیەکی داواکاری گشتیی ئامەد، پێشێل کردنی مافە تایبەتییەکانی ناوبراو بووە لەبەهرەمەندبوون لە ئازادی و ئاسایشی کەسی".
دەستگیرکردنی لەیلا گۆڤەن هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتی سەرەڕای هەڵبژاردنی وەک پەرلەمانتار، لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیا، لەسەر ئەو نووسینانە بووە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دژ بە هێرشی تورکیا بۆسەر عەفرین بڵاوی کردوونەتەوە.
لەیلا گۆڤەن هەرچەندە لە هەڵبژاردنی ڕابردووی تورکیا سەرکەوتنی بەدەست هێنا و بووە خاوەنی پارێزبەندی یاسایی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەسەڵاتدارانی تورکیا ئامادەنەبوون ئازادی بکەن، تەنها دوای ئەوەی بۆماوەیەکی دوورودرێژ مانگرتنی لەخواردن ڕاگەیاند.
Your Comment