بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاسوار عەبدولواحید سهرۆكى جووڵانهوهى نهوهى نوێ لە پۆستێکدا لە لاپەڕی تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسی: " داوا لە حکوومەتی فیدراڵی و کۆمەڵگهی نێودەوڵەتی و نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەین کە دەستبەجێ دەستوەردان بکەن لە هەرێم بەمەبەستی ئەنجام دانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و ڕزگار کردنی ئەوەی قابیلی ڕزگارکردنە، ئەگەرنا هیچ گەرەنتییەک نییە بۆ پێکەوەژیانی ئاشتیانە و سەقامگیریی لەم دۆخەی کە خەریکە دەڕوات بەرەو تەقینەوە".
سهرۆكى جووڵانهوهى نهوهى نوێ ئهوهشى باس كردووه، "ئێمە هەم وەک ئۆپۆزسیۆن و هەمیش هاوڵاتییانی هەرێم، ناچارین هەنگاوی تر بگرینەبەر بۆ دیفاع کردن لە مافی هاوڵاتییان و ژیانێکی شەرەفمەندانە و دیفاع لە ئازادیی تاک و دیموکراسی".
Your Comment