پارتی زەرەرمەندی یەکەمە، ئەگەر کوردستان بکرێتە چوار بازنەی هەڵبژاردن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شارەزایێکی بواری هەڵبژاردن رایدەگەیەنێت، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەگەر بە چوار بازنە بکرێت پارتی دیموکراتی کوردستان زەرەرمەندی یەکەمە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئارام جەمال، لە پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن رایگەیاندووە: "بەپێی ئەو شیکارییەی لەبەر رۆشنایی داتا و زانیارییەکانی خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا ئەنجامم داوە، ئەگەر هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان بە یەک بازنە بێت ئەوا لە بەرژەوەندی پارتییە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەکردووە: "بەڵام ئەگەر بکرێتە چوار بازنەی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە)، ئەوا ئەنجامەکەی لە بەرژەوەندی (یەکێتی، نەوەی نوێ، کۆمەڵی دادگەریی، بزووتنەوەی گۆڕانە) و ئەوەی بە پلەی سەرەکی زەرەرمەندە پارتییە کە چوار کورسی لە دەست دەدات و دواتر یەکگرتووی ئیسلامی دوو کورسی کەم دەکات، پارتی سۆشیالیست تاکە هێزە کە نە قازانج دەکا ت و نە زەرەر".

News Code 5678

Your Comment

You are replying to: .
captcha