بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه له وتارێکدا له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له به‌غدا، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ کۆبووینه‌ته‌وه له‌باره‌ی لێکه‌وته‌کانی کامپی هۆڵ که نزیک له سنووری عێراق و سووریا و که نزیکه‌ی 70 هه‌زار که‌سی تیایدا نیشته‌جێبه له عێراقی، سووری و بیانی، هه‌موومان پێمانوایه منداڵان قوربانین و پێویسته تیرۆر سزای دادپه‌روه‌رانه‌ی خۆی وه‌بگرێت، به‌ڵام مانه‌وه‌ی ئه‌م کامپه به‌رده‌وام بێت ئه‌وا جۆرێک ده‌بێت له هاوکاری کردنی تیرۆر و ده‌بێت که‌شێکی له‌بار بڕه‌خسێنرێت بۆ ئه‌و منداڵانه و که‌سوکاریشیان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، ئه‌وان تیمێکیان ره‌وانه‌ی زیندانه‌که کردوه و چاویان به خێزانه‌کان که‌وتوه بۆیه به‌ورده‌کاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته قسه ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت له‌ڕوی ئابوریه‌وه به‌هێز بین ده‌بێت سه‌ره‌تا له‌ڕوی ئاسایشه‌وه پته‌وبن، رێکخراوی تیرۆریستی داعش تا ئێستا هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی راسته‌قینه‌یه و بونی کامپی هۆڵ له رۆژهه‌ڵاتی سووریا که نزیکه‌ی 12 هه‌زار تیرۆرست له زیندانی هێزه‌کانی سووریای دیموکراتن، هه‌روه‌ها هه‌وڵ هه‌یه به به‌رده‌وامی له‌لایه‌ن داعش بۆ شکاندنی ئه‌م زیندانیه.
ئه‌عره‌جی باسی له‌وه‌شکرد، "داعش سه‌رکردایه‌تی له ده‌ست داوه و زۆربه‌ی سه‌رکرده‌کانی له زیندانن، بۆیه ئێمه کاتێک کێشه‌کان دیاری ده‌که‌ین بۆ چاره‌سه‌رکردنه، داوا له‌هه‌مو دۆستانمان ده‌که‌ین که له‌گه‌ڵ عێراق بون بۆ روبهڕوبنهوهی رێکخراوی داعش به‌رده‌وام بن له پشتیوانیکردن بۆ گواستنه‌وه‌ی هه‌مو زیندانیانی سووریا بۆ وڵاته‌کانیان و دادگایی‌کردنیان به‌پێی یاسا".
راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق هه‌روه‌ها داوای کرد که منداڵان له کامپی هۆڵ رزگار بکرێن، چوونکه ئه‌وان قوربانین و هه‌مووان پێکه‌وه کاربکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی دیکه تێکه‌ڵی کۆمه‌ڵگه‌یان بکرێته‌وه، وه‌زاره‌تی کۆچ و کۆچبه‌ران هه‌وڵی داوه بۆ داخستنی کامپه‌کانی ئاواره‌کان.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌رده‌وامی مانه‌وه‌ی منداڵ و خێزانه عێراقییه‌کان که نزیکه‌ی 30 هه‌زار عێراقی ده‌بن له زیندانه‌کاندا و زۆربەیان لە خوار 18 ساڵەوەن و مانه‌وه‌ی له دۆخێکی رقلێبونه‌وه و له‌و شوێنه‌دا مانای ئه‌وه‌یه که داعشی دیکه زیادده‌بێت و پشتیوانیکردنه له داعش، هیوادارن هه‌مو کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له پاڵ عێراقدا بن و کارێکی جددی راسته‌قینه بکرێت بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کامپی هۆڵ و هه‌مو ئه‌و زیندانانه‌ی که له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده‌دان و زیندانه‌کان بگه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ وڵاته‌کانیان و له‌وێ به‌پێی یاسای وڵاته‌که‌یان دادگایی بکرێن بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌که ئارام بێت.
Your Comment