بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یونیسێف و فەرمانگەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ رێككارەكانی پەیوەست بە مین له راگهیهندراوێكدا بڵاویان كردهوه، "لە ماوەی 5 ساڵی رابردودا، 519 منداڵ كوژراون یان دوچاری شێواندنی بوونەتەوە لە عێراقدا، زیاتر لە سەتا 80ی ئەو منداڵانەش كوڕن.
ئاماژه بهوهش دهكهن، گرنگ نییە لە كوێدا بەكاردەهێنرێن، بەڵام كەرەستە تەقیوەكان مافە هەرە بنەڕەتییەكانی منداڵان دەخەنە مەترسییەوە، داوا لە حكومەتەكان دەكەن كە خۆیان بەدوربگرن لە بەكارهێنانی چەكە تەقیوەكان لەو ناوچانەی كە خەڵكی تێدا نیشتەجێن و بە ئاشكرا و راشكاوی بدوێن لەبارەی پاراستنی منداڵان لە ناكۆكییەكان لە هەڕەشەی كەرەستە تەقیوەكان.
له راگهیهندراوهكهدا هاتووه، هێشتا بوونی كەرەستە تەقیوەكان، بە تایبەتی لە شوێنەكانی نیشتەجێبوون و كۆمەڵگە گوندنشینەكاندا دروستكردنی ژینگەیەكی سەقامگیر و سەلامەت لە عێراقدا لاواز دەكەن.
یونیسێف و فەرمانگەی نەتەوە یەكگرتووەكان دهڵێن، "ئەگەرچی لە ماوەی ساڵانی رابردوودا عێراق دوچاری ناكۆكی كراوە نەبۆتەوە، بەڵام كاریگەرییەكانی چەكە تەقیوەكان بۆ ساڵانی داهاتووشی درێژ دەبنەوە. هێشتا مینی زەمینی و پاشماوە نەتەقینەوەكان یان جێهێڵراوەكان ( ئەوەی پێی دەوترێت "پاشماوەی جەنگ") مردن و برینداربوونیان لێدەكەوێتەوە لە وڵاتەكەدا".
یونیسێف و فەرمانگەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ رێككارەكانی پەیوەست بە مین هانی سەرجەم لایەنەكان دەدەن بۆ خێراكردنی سەرجەم هەوڵ وكۆششەكان بۆ پاككردنەوەی ئەو مین و پاشماوە نەتەقیوانەی لە ئارادان و بۆ برەودان بە هاوكاریكردنی قوربانییەكان، و پاڵپشتیكردنی مافەكانی منداڵان لە ژیان لە ژینگەیەكی سەلامەت و پارێزراودا.
هاوكات هانی حكوومەتی عێراق و كۆمەڵگەی كۆمەكبەخش دهدهن بۆ پاڵپشتی كردنی بەرفراوان كردن و دەستەبەر كردنی چالاكییەكانی پەیوەست بە هۆشیاركردنەوە لە مەترسییەكانی پاشماوە تەقیوەكان بۆ ئەوەی منداڵان و ئەندامانی دیكەی كۆمەڵگە لە قوتابخانە و كۆمەڵگەكان و سەرجەم ئەو شوێنانەی پێشتر كاریگەربونە بە ناكۆكی لە عێراقدا، هۆشیار بكرێنەوە لەبارەی مەترسی كەرەستە تەقیوەكانەوە.
سەرچاوە: خەندان
Your Comment