تارن پاڵپشتیی لە بەهێزکردنی رۆڵی عێراق لە ناوچەکە و جیهاندا دەکات

بەشی ئێران- ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی پاڵپشتی یەکێتی خاکی عێراق و بەهێزکردنی رۆڵی لە ناوچەکە دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران پەیوەندیەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەنجام داوە و وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانەوە رایگەیاندووە، کۆماری ئیسلامی ئێران پشتیوانی یەکێتی خاکی عێراق و ئاسایشەکەی و بەهێزکردنی رۆڵی لەناوچەکەدا دەکات.

هاوکات روونیشیکردوەتەوە، پێویستە هاوکارییەکی باش لەنێوان هەردو ووڵات هەبێت بەمەبەستی بەدیهێنانی سەقامگیری لەناوچەکەدا، چوونکە خراپی دۆخی ئەمنی عێراق زیان بە ناوچەکەش دەگەیەنێت.

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆک کۆماری ئێران جەختی کردوەتەوە،"پاڵپشتی پێکهێنانی حکوومەتێکی بەهێز دەکەین لە عێراقدا".

لای خۆشییەوە بەرهەم ساڵح دووپاتیکردەوە، پەیوەندی و هەماهەنگی هەردوو وڵات زیاتر بکرێت بەئامانجی بەدیهێنانی بەرژەوەندییەکانی گەلی هەردوو وڵات و هاوکات جەختی لە رۆڵی ئێران کردەوە لە بەدیهێنانی ئاسایشی ناوچەکە.

ئاشکراشیکرد، چارەسەری کێشە هەرێمییەکانی ناوچەکە تەنها بە گەڕانەوە بۆ ئیرادەی گەل و بەدوور لە دەستوەردانی دەرەکی دەبێت.

هەر لەو پەیوەندییەدا سەرۆک کۆماری عێراق داوای لە هاوتا ئێرانییەکەی کرد، پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان بەغداد و تاران فراوان بکرێت و توانا ئابوورییە هاوبەشەکان بەگەڕ بخرێن لەپێناو بەرژەوەندی گەلی ئێران و عێراق.

News Code 5626

Your Comment

You are replying to: .
captcha