بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزان لە پەیامێکیدا رایگەیاندک "هاتنه‌وه‌ى مانگى ره‌مه‌زانى پيرۆز له ته‌واوى موسڵمان له کوردستان، عێراق و جيهان پيرۆز ده‌که‌م، هيوادارم ئه‌م مانگه پيرۆزه خێر و خۆشى و ئاسووده‌يى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت و ئاشتى و سه‌قامگيرى باڵ به‌سه‌ر مرۆڤايه‌تيدا بکێشێت."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا دەڵێت: "با هه‌موومان واتا و وانه‌کانى به‌ڕۆژووبوون و مانگى پيرۆزى ره‌مه‌زان، بکه‌ينه هه‌وێنى پێکه‌وه‌يى و ته‌بايى و لێبوورده‌يى و به‌رجه‌سته‌کردنى زياترى به‌ها مرۆييه‌کان و ئاشته‌وايى. خواپه‌رستى و رۆژووى هه‌مووان قبووڵ بێت و خواى مه‌زن هه‌موو لايه‌ک بپارێزێت."
Your Comment