بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دانیشتوویەکی گوندی لێلکانە و بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوتووە، "هیچکامیان (هێزەکانی تورکیا و چەکدارانی پەکەکە) رەچاوی ژیان و گوزەرانی ئێمە ناکەن، بەردەوام تەقە و شەڕە، ئەوە منیش بەرگەم گرت، ژن و منداڵ دەترسن و ناتوانن لێرە بمێننەوە."
دوای شەڕ و پێکدادان، سهربازانی لیوای سێی پیادهی سهر به فهرماندهی فیرقهی 34ـی سنوورپارێزی تورکیا، بۆ ماوەی دوو کاژێر ئۆپەراسیۆنی سەربازییان لە گوندەکە ئەنجامدا.
گوندنشینێکی دیکە باس لەوە دەکات، "شەڕی پەکەکە ئەوە بوو، دوو سێ پەکەکە هاتن بە ئارپێجی و میلان لە چیا دێڵی دا، دواتر تورکیا دەستی بە تۆپباران و تەقە کرد و دواتر گوند پڕ لە سەربازیی تورکیا بوون، هاتن پێیان گوتین دەبێت ئاگادار بن پەکەکە نەیەتە ناو گوند، گوتمان ئێمە بێدەسەڵاتین و ناتوانین رێگریی لە کەس بکەین."
رووبەری برادۆست هەزار و 617 کیلۆمەتری دووجایە. 92 کیلۆمەتر سنووری لە گەڵ ئێران و تورکیا هەیە. لە مانگی ئاداری ساڵی 2018 سوپای تورکیا بە قوڵایی 30 کیلۆمەتر و بە پانتایی 45 کیلۆمەتر هاتووەتە نێوخاکی هەرێمیکوردستان.
تورکیا11 قەڵای سەربازی لەو رووبەرەدا دروستکردوون. لە کۆی 264 گوند، نائارامی ناوچەکە وایکردووە 118 گوند چۆڵبکرێن. تاوەکوو دێت سنووری گوندەکان بچووکتر دەبێتەوە و ناتوانن ئاژەڵە ماڵییەکانیشیان لە ئاوەدانی دوور بخەنەوە.
Your Comment