بەپێی هەرێمی کوردستان- عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "تاوەکوو ئێستا وەک کۆمەڵ ڕامان نەگەیاندووە کە دەنگ بە کام کاندیدی سەرۆک کۆمار دەدەین، بەڵام وەک بۆچوونی تایبەتی خۆم، بەرهەم ساڵح بە شایستەتر و شیاوتر دەزانم بۆ ئەو پۆستە هەم بۆ کورد و هەم بۆ هەموو خەڵکی عێراق".
ناوبراو وتیشی: "دەکرێت نێوەندگیری لەنێوان پارتی و یەکێتی بکرێت، بەڵام پێویستە ئەو دوو حزبە لەوە تێبگەن کە هەرێمی کوردستان هی ئەوان نییە و پارتیش دەبێت هەندێک لە ویستەکانی خۆی دابەزێت".
سەبارەت بە دەستوەردانی دەرەکیش لە کێشەکانی عێراق، عەلی باپیر ڕایگەیاند، "ئاگادارنیم دەستوەردانی دەرەکی هەبێت، کێشەکان لەناوخۆی عێراق خۆیدایە".
Your Comment