سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی: داواکارییەکانمان وەک خۆی دەمێنێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، داواکارییەکانیان وەک خۆی دەمێنێتەوە و پێویستە سەدر بگەڕێتەوە بۆ نێو ماڵی شیعە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەبار مەعموری، سەرکردە لە "چوارچێوەی هەماهەنگی"ی شیعەکان لەیەکەم پەیامدا دوای تویتەکەی سەدر، ڕاگەیاند: "داواکارییەکانمان هێشتا هەر ئەوەیە کە بەڕێز موقتەدا سەدر بێن و لەگەڵ گەورەترین کوتلەی شیعی سەرۆک وەزیران دیاری بکەن، ئێمە بەدوای پۆست و پلەوە نین".

ئاماژەی بەوەشکرد، "دەبێت سەدر بگەڕێتەوە بۆ نێو ماڵی شیعە و لەڕیگەی ئەم ماڵەشەوە دەست بە پێکهێنانی حکوومەت بکات".

شایانی باسە لە تویتێکدا موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر (پێنجشەممە 31-3-2022) پەیامێکی ئاڕاستەی "سێیەکی پەکخەر" و لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیی کرد و ڕایگەیاند، "دەرفەتێک دەدەم بە سێیەکی پەکخەر بۆ دانوستان لەگەڵ هەموو لایەنەکان بەبێ جیاوازی بۆ پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی بەبێ کوتلەی سەدر".

News Code 5595

Your Comment

You are replying to: .
captcha