بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە تویتێکدا موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر (پێنجشەممە 31-3-2022) پەیامێکی ئاڕاستەی "سێیەکی پەکخەر" و لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیی کرد و ڕایگەیاند، "دەرفەتێک دەدەم بە سێیەکی پەکخەر بۆ دانوستان لەگەڵ هەموو لایەنەکان بەبێ جیاوازی بۆ پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی بەبێ کوتلەی سەدر."
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە تا 9ی مانگی شەوال، واتە ماوەی 40 ڕۆژ دەرفەت لە بەردەم ئەو لایەنانەیە بۆ پێکهێنانی حکوومەت.
Your Comment