ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا بۆ موقته‌دا سه‌در: ناکرێت به‌رده‌وام بین له‌ په‌کخستنی پرۆسه‌ی سیاسی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا که‌ نوری مالیکی سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات په‌یامێکی ئاراسته‌ی موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس،جاسم به‌یاتی سه‌رۆکی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی که‌ نوری مالیکی بۆ ده‌رچون له‌ قه‌یرانی سیاسی پێشکه‌شی کردوه‌، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی بۆ جاری سێیه‌م هاوپه‌یمانی سێقۆڵی له‌ تێپه‌ڕاندنی سه‌رۆک کۆمار شکستیان، ئامانج لێی ئه‌وه‌یه‌ که‌ ڕێگه‌ به‌و که‌سانه‌ بدات ده‌یانه‌وێت به‌شداری حکومه‌ت بکه‌ن به‌پێی قه‌باره‌ی کورسیه‌کانیان له‌ په‌رله‌مان.

له‌په‌یامێکیشدا بۆ موقته‌دا سه‌در، جاسم به‌یاتی وتی، "ده‌بێت رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌ دو بژارده‌ یه‌کێکیان هه‌ڵبژێرێت، چونکه‌ بژارده‌ی سێیه‌م بونی نییه‌، یه‌که‌میان به‌شداریکردن له‌ پێکهێنانی حکوومه‌ت، یان بچێته‌ به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆندا".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، "ناکرێت به‌رده‌وام بین له‌ په‌کخستنی پرۆسه‌ی سیاسی و به‌وهۆیه‌وه‌ پێکهێنانی حکومه‌ت به‌ نادیاری بهێڵینه‌وه‌".

News Code 5592

Your Comment

You are replying to: .
captcha