پارتی دیموکرات بارەگاکەی لە بەغدا ڕووخاند

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارتی دیموکراتی کوردستان بارەگاکەی لە بەغدا تەختی زەوی کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەبەرامبەر سووتاندنی بارەگاکەیان لە بەغدا، پارتی دیموکراتی کوردستان بارەگای لقی 5ی حیزبەکەی تەختی زەویی کرد و رووخاندی و هەروەها سەرجەم چالاکییەکانیان لە بەغدا راگرت.

پەیامنێری رووداو لە بەغدا لە کاتی رووخاندنی بارەگای پارتی لە بەغدا گوتی، رووخاندنی باڵەخانەکە وەک هەڵوێستێکە لەبەرامبەر لاوازی هێزە ئەمنییەکان لەبەرامبەر پاراستنی بارەگاکەیان لە رۆژی رابردوودا. هەروەها داوای دەستنیشانکردنی لێژنەیەک دەکەن بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە.

لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا راگەیێندراوێکی بڵاوکردبوویەوە و رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی دووەمجارە بارەگاکەیان دەسووتێندرێت و تاڵان دەکرێت، بەبێ ئەوەی هیچ لێپێچینەوەیەک بکرێت، بۆیە بڕیاریداوە بارەگای لق دابخات و سەرجەم چالاکییە سیاسی و مەدەنییەکانی لە بەغدا رابگرێت.

News Code 5575

Your Comment

You are replying to: .
captcha