بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ سێشەممە 29ی ئازار/3 2022 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و محەمەد قرقاوی وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیرانی دەوڵەتی ئیمارات، یاداشتێکی لەیەکتێگەیشتنیان دەربارەی ئاڵوگۆڕی زانیاری و شارەزایی لە بواری نوێکردنەوەی کاروباری حکوومەتداری واژۆ کرد.
لە ناوەڕۆکی لەیەکتێگەیشتنەکەدا، ئاماژە بە پەیوەندی و هەماهەنگیی بەهێزی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئیمارات کراوە کە لەو چوارچێوەیەدا، دەوڵەتی ئیمارات هاوکاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات لە پێشخستنی کاروبارەکانی حکوومەت و برەودان بە توانا مرۆیی و دامودەزگاکانی حکوومەت و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی سەرکەوتووی ئیمارات لە بواری حکوومەتی ئەلیکترۆنی و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییەکان.
ماوەی سێ رۆژە شاندێکی حکوومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی لە وڵاتی ئیماراتن بەمەبەستی بەشداری کردن لە لوتکەی جیهانی دەوڵەتان 2022 گەیشتونەتە ئیمارات.
Your Comment