سەرۆکی هەرێمی کوردستان: ئامادەین کێشەکان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکەین بە شێوەیەک کە هەمووان براوە بن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی، رایگه‌یاند، هه‌رێمی کوردستان وه‌ک هه‌میشه‌ ئاماده‌یه بۆ چاره‌سه‌کردنی کێشه‌کان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی فیدڕاڵیی عێراق به‌ گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ هه‌موان براوه‌ بن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ مارتین یێگه‌ر باڵیۆزی ئه‌ڵمانیای فیدراڵ له‌ عێراق کرد و له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا دوایین پێشهاته‌کانی دۆخی سیاسیی عێراق و هه‌وڵه‌کان بۆ ڕاسته‌ڕێکردنی پرۆسه‌ی سیاسی که‌ ببێته‌ مایه‌ی ئارامی و سه‌قامگیری، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخی هه‌رێمی کوردستان، تاوتوێکران.

نێچیرڤان بارزانی جه‌ختیله‌وه‌کرده‌وه‌، خاڵی هه‌ره‌ گرنگ بۆ عێراق و داهاتووی پرۆسه‌ی سیاسی له‌ وڵات، سه‌قامگیری و ده‌رفه‌تی گفتوگۆیه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنی جیاوازییه‌کان و گه‌یشتن به‌ خاڵی هاوبه‌ش، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی دروست بچێته‌ پێشه‌وه‌ و وتیشی، "هه‌رێمی کوردستان وه‌ک هه‌میشه‌ ئاماده‌یه بۆ چاره‌سه‌کردنی کێشه‌کان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی فیدڕاڵیی عێراق به‌ گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ هه‌موان براوه‌ بن و سه‌قامگیری و په‌یوه‌ندییه‌کی دروست له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا بهێنێته‌ دی". ‌

لای خۆیه‌وه‌ باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا وێڕای خستنه‌ڕووی به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ هه‌رێمی کوردستان، جه‌ختی له‌وه‌کرده‌وه‌، ئه‌ڵمانیا و وڵاتانی ئه‌وروپا به‌ بایه‌خه‌وه‌ سه‌یری پرۆسه‌ی سیاسی و سه‌قامگیری له‌ عێراق ده‌که‌ن و خوازیارن پرۆسه‌ی سیاسی هه‌نگاو به‌ره‌و پێشه‌وه‌ بنێت.

News Code 5565

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha